گووگڵ بزنس پڕۆفایل ئامرازێکە ڕێگە بە خاوەن بزنسەکان دەدات بوونی بزنسەکەیان لە گووگڵ ماپ و گووگڵ سێرچ نیشانی جیهان بدەن و بزنسەکەیان لە ڕێگەی گووگڵ ماپەوە بەڕێوە ببەن.
ئەمانە هەندێک تایبەتمەندی و سوودی سەرەکین:
- زانیاری گرنگ: دەتوانیت وردەکاری گرنگ زیاد بکەیت وەک ژمارەی تەلەفۆن، کاتژمێرەکانی کارکردن، و ڕێوشوێنەکانی تەندروستی و سەلامەتی، لینکی سۆشیاڵ میدیا، وێنە و ڤیدیۆی شوێنەکە، خزمەتگوزاری، ئۆفەرەکان
- نیشاندان: یارمەتی بازرگانان دەدات بزنسەکەیان لەسەر گووگڵ سێرچ و ماپ دەربکەوێت، دۆزینەوەیان ئاسان تر دەکات بۆ کڕیاران و سەردانیکاران.
- نوێکردنەوە: دەتوانن وێنە، ڤیدیۆ، ئۆفەری نوێ دەربارەی بزنسەکەیان بڵاو بکەنەوە کڕیاران و سەردانیکاران لە بابەتی نوێ ئاگاداربن.
- پەیوەندی و متمانە لەگەڵ کڕیار: کڕیاران دەتوانن بەرهەموو خزمەتگوزاریەکانی بزنسەکان هەڵبسەنگێنن و خاوەنبزنسەکان ڕاستوخۆ دەتوانن وەڵامی داواکاری هەڵسەنگاندنەکان بدەنەوە.
- لیستی بەرهەم و خزمەتگوزاری: بزنسەکان دەتوانن بەرهەم و خزمەتگوزاریەکانیان لیست بکەن، داواکاری بۆ گەیاندن وەربگرن، و تەنانەت مینیوی خواردنەکان زیاد بکەن.